ئازادی in Kurdish by Kamal Majidpour

ئازادی

ئەگر ئازادبوون ئەوەێە کە:
تۆ دەبێت دەمت داخەێ و بێدەنگ بی
چوونکە ئەمن شتێکم بۆ وەتن پێیە
ڕیکووپێک و زۆر بەجێیە

ئەگر ئازادبوون ئەوەێە کە
سووچی بەندیی خانە بۆ تۆ
ئێمەش چیتر ناترسین
لە بوون و کار و کرداریی
فرە فرە جیاوازیی تۆ

ئەگر ئازادبوون ئەوەێە:
سبەی ڕۆژمان
لە سوێنگەی بزرکردنی ڕۆژیی ئەوڕۆمان
بە باشترین شێوه دابەڕێژین
تامێکیش لەوڕۆ نەچێژین

ئەگر ئازادبوون
دەرگای ماڵان گاڵەدانە
بە ئازادیی له چاویی کامێراوە
دەبینینەوە
ئەو شتە ترس هێنەر و دەزێوانە
تاکوو ڕایاندەپێچین و
دەگەێن بەو هێمنی و ئاسوودەیە
گەرەکمانە

ئەگر ئازادبوون ئەوەێە
هەتاکوو دەێت بە هێمنی سەر بنێنە سەرینی خەو،
لە خۆڕابی خەومان کەوین
چوونکە ئەوانیتر بە ئانقست و زاناێانە
کش و مات و دۆش داماوەن
بێ زمان و گۆشکراوەن

ئەگر ئازادیی ئەوەیە کە:
هەرکات کە خۆت گەرەکەت بوو
ئەو پێخۆرانە بەخۆی کە تامەزرۆیانی
بەڵام برماوەکەت لە لاپەڕەی ئەو ڕۆژنامانە وەرپێچی
کە لە هەمبەر برسێتی و قاتی و قریدا گێژووێژن
قەت چاریەک نەبووە شتێکی لەسەر بەبێژن

ئەگر ئازادبوون ئەوەێە:
کە پێویست ناکا بزانم چە شتێک بۆتە
هۆی ڕزگاریم،
بۆتە هۆی ئازاد مانەوەم،
چەشتێک هەموو ڕۆژیەک بە ئازادیی
لە کۆت و بەندم داوێژی
بەو هیوایه لەو بەنده دا من بەنێژی

ئەگر ئازادیی ئەوەێە:
کە چاوەڕۆان، دەستەوئەژنۆ بۆی دانیشم
تاکوو یەکێک پەێدا دەبێت
ڕزگارم کا لەو ترسانە کە بوون بە قیبلەی باوەڕم
بوون بە تۆشەبەرێ ڕێگای خێر و شەڕم

ئەگر ئازادی درمانی بیر و هۆشەمە
ئەگر لە بوون ومانمدا
لێرە، لەوێ،
لە هەرشوێنێک کە دەستکەوێ
شنەباێ ئازادیی هەڵدەمژم
کەچی تۆ چەت دەست ناکەوێ

ئەگر ئازادی پرژینێکە دەم پارێزێی
لە بیر و باوەڕەکانی تۆ
کە بۆ من جیاوازن و نامۆ

ئەگر ئێستا ئازادیی بۆ من
فرەفرە ئاساییە
تۆش نازانی مانای چییە
جا کە وابێت ئازادیی گەمەی شێر و خەتە
بۆمن شێرە و بۆ تۆ خەتە

جا کە وابێت ئازادیی لە ناوەرۆک دا بەتاڵە
بڵقی سەرئاوە،
ئیدیەکی خنکێنەر، سەرکوتکەر، تاڵە

بەڵام ڕەنگە ئیزنم هەبێ
-هەڵبەت زۆر ئاساییە، بە رەزامەندیی هەردوولا-
چە کاتی بێ
چە بۆ ماوەیکی درێژخاێن
هێندەک خۆم لەو ئازادیەم دوورەپەرێزکەم
تاکوو لەو ئازادیە خنکێنەرەم
ڕزگارت کەم


Marion Bloem
Coordinates: 51° 49′ 30″ N, 5° 51′ 20″ E
Location: Nijmegen, the Netherlands
Kurdish translation by Kamal Majidpour
From original poem “Vrijheid” by Marion Bloem